Abdulkadir Karakaya
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە پێشبڕکێی فۆرمولە وەنی تورکیا " DHL Türkiye Grand Prix" شوفێری بەریتانی، لاندۆ نۆریس و شوفێری ئیسپانی، کارلۆس ساینز بەھۆی ئەوەی یاساکانیان پێشێلکردووە، سزای دەستپێکردنی پێشبڕکێکەیان لە ریزەکانی دواوە بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فۆرمولە وەن بڵاوکراوەتەوە، شوفێری بەریتانی، لاندۆ نۆریس بەھۆی ئەوەی لە کاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای زەرد خێرایەکەی ھێواش نەکردووەتەوە سزای دەستپێکردنی پێشبڕکێیەکەی پێنج ریز لە دواوە بەسەردا سەپێندراوە.
ھاوکات شوفێری ئیسپانی، کارلۆس ساینز رێگری لە شوفێر سارگیۆ پەرێز کردووە ھەربۆیە ئەویش سزای دەستپێکردنی پێشبڕکێیەکەی ٣ ریز لە دواوە بەسەردا سەپێندراوە.
پێشبڕکێکە سبەی یەکشەممە لە پارکی ئینتەرسینی ئیستانبوڵ رێکدەخرێ و نۆریس لە ریزی ١٦ـەمین و ساینز-یش لە ریزی ١٥ـەمین دەست بە پێشبڕکێکە دەکەن.