Hüseyin Burak Demirer
04 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە- AA
شۆفێری تیمی رێد بوڵ، ماكس ڤيرستاپين لە وێستگەى پازدەهەمین پاڵەوانێتى جیهانیى فۆرمولا وەن خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ى هۆڵەندا، لەبەردەم هاندەرەکانیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پازدەهەمین کێبڕکێی وەرز، بە درێژایی ٧٢ گەڕ لەسەر ئەو پیستەی کە هەمان ناوی شارەدێی زاندڤۆرت لە کەناری دەریای باکووری هەڵگرتووە و درێژایەکەی ٤،٢ کیلۆمەترە بەڕێوەچوو.
ماكس ڤيرستاپين، کە لە پێگەی دەرپەڕیندا بوو هەر لە دەستپێکەوە کۆنتڕۆڵی کێبرکێکەی کرد.
شۆفێری تیمی مێرسیدس، لویس هامیلتۆن کە بە پێچەوانەی تیمەکانی رێد بۆڵ و فیراری ستراتیژیی یەک "راوەستان pit stop"ی بەکارهێنا و نەهاتە شوێنی تایە گۆڕین، توانی بێتە پێشەنگی کێبڕکێکە.
بەڵام ڤيرستاپين، لە گەڕی ٦١میندا هامیلتۆنی تێپەراند و دووبارە هاتەوە پیشەنگ. هاوکات جۆرج راسڵ لە تیمی مێرسیدس و شارلز لوکلیر لە تیمی فیراری بە هۆی تایە نەرمەکانیانەوە توانییان بکەونە پێش هامیلتۆن.
ماكس ڤيرستاپين، زۆر بە ئاسانی دوا ماوەی کیبرکێکەی تەواو کرد و توانی خێراترین کاتی بڕین لە خولێکدا تۆمار بکات و بۆ چوارەمین جار لەسەر یەک، دەیەمین جار لەم وەرزە و سێهەمین جار لە ژیانی وەرزشیدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
هاوکات، راسڵ بە جیاوزای چوار چرکە لە دوای ڤيرستاپين-وە بووە پلەی دووەم، لوکلیر بە جیاوزای ١٠،٩ چرکر بە پلەی سێیەم هات.
ڤێرستاپين، کە کۆی خاڵەکانی لە رێزبەندی شۆفێرەکاندا گەیاندە ٣١٠ خاڵ، جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ لوکلیر-ی دووەمی پاڵەوانێتییەکە ، بۆ ١٠٩ خاڵ بەرزکردەوە.
وێستگەى شازدەهەمینی پاڵەوانێتى جیهانیى فۆرمولا وەن خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ی ئیتاڵیا رۆژی ١١ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت.
ریزبەندی پێنج یەکەم شۆفێر و تیمەکان لە دوای وێستگەى پازدەهەمین پاڵەوانێتى جیهانیى فۆرمولا وەن خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ى هۆڵەندا بەم شێوەیەن:
- شۆفێرەکان:
١. ماکس ڤێرستاپن (هۆڵەندا): ٣١٠ خاڵ
٢. شارلز لوکلیر (مۆناکۆ): ٢٠١ خاڵ
٣. سێرگیۆ پێرێز (مەکسیک): ٢٠١ خاڵ
٤. جۆرج راسڵ (بەڕیتانیا): ١٨٨ خاڵ
٥. کارلۆس ساینز (ئیسپانیا): ١٧٥ خاڵ
- تیمەکان:
١. رێد بوڵ: ٥١١
٢. فیراری: ٣٧٦
٣. مێرسیدس: ٣٤٦
٤. ئاڵپاین: ١٢٥
٥. مەکلارین: ١٠١