Doğa Kırmızıoğlu
09 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
جگە لە یارییەکی دواخراو، قۆناغی گرووپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) کۆتایی هات.
هەفتەی شەشەم و کۆتایی یاریی گرووپەکان کە گرنگترینە لەسەر ئاستی یانەکانی تۆپی پێی ئەورووپا، بە پێنج یاریی لە گرووپەکانی E, F و G بەردەوام بوو کە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی هەولێر دەستیان پێ کرد.
لە گرووپی Eدا یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی میوانداری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی بایەرن میونخ کۆتایی هات.
لە هەمان گرووپدا یانەی بەنفیکای پورتوگالی رووبەڕووی یانەی دینامۆ کیێڤی ئۆکراینا بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-٠ لێ بردەوە.
لە دوای ئەو ئەنجامانە یانەی بایەرن میونخ بە ١٨ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی گرووپەکەدا پێشەنگی دەکات و یانەی بەنفیکا بە هەشت خاڵ ریزبەندی دووەمی گرووپەکەی گرتووە و لە دوا خولی ١٦دا مانەوە.
یانەی بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی سێیەمدایە و لە خولی پلەی-ئۆف لیگی تۆپی پێی ئەورووپا بەردەوام دەبێت. ئەم یانە ئیسپانییەوە لە پاش وەرزی ٢٠٠٠-٢٠٢١ ئەوە یەکەمجارە نەتوانێت قۆناغی گرووپی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ببڕێت.
لە گرووپی Fدا، یانەی مانچستەر یونایتد ئینگلیزی کە پێشتر پلەی یەکەمی گرووپەکەی مسۆگەر کردبوو میوانداری یانی یۆنگ بۆیزی سویسری کرد و بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون، بەو ئەنجامەش مانچستەر یونایتد نازناوی پێشەنگی گرووپەکەی بەدەست هێنا و مایەوە بۆ دوایین خول کە شانزەیەمە.
یارییەکانی دیکەی گرووپەکە کە بڕیار بوو لەنێوان یانەی ئەتڵەنتای ئیتاڵی و ڤیاریالی ئیسپانی ئەنجام بدرێت، بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە بۆ ئەمڕۆ دواخراوە. ئەو یانەیەی ئەم یارییە دەباتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەمێنێتەوە.
هەمان رۆژ لە گرووپی Gدا، یانەی لیلی فەڕەنسی رووبەڕووی یانەی وۆڵفسبێرگی ئەڵمانی بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی ٣-١ لێ بردەوە.
لە هەمان گرووپدا، یانەی سالزبۆرگی نەمساوی میوانداری یانەی سێڤیلیای ئیسپانی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی سالزبۆرگ کۆتایی هات.
- ئەنجامەکان
گرووپی E
بەنفیکا (پورتوگال) - دینامۆ کیێڤ (ئۆکراینا): ٢-٠
بایەرن میونخ (ئەڵمانیا) - بارسێلۆنا (ئیسپانیا): ٣-٠
گرووپی F
مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا) - یۆنگ بۆیز (سویسرا): ١-١
ئەتڵەنتا (ئیتاڵیا) - ڤیاریال (ئیسپانیا): دواخرا
گرووپی G
سالزبۆرگ (نەمسا) - سێڤیلیا (ئیسپانیا): ١-٠
وۆڵفسبێرگ (ئەڵمانیا) - لیل (فەڕەنسا): ١-٣