مەدرید - AA
لە ۳٥مین هەفتەی خولی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ۲-۱ سەرکەوت بەسەر یانەی ریال بێتیس.
یانەی بارسێلۆنا لەم یارییەدا هەوڵێکی زۆریدا و لە کاتی زیادکراودا، توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات، بەڵام لە نیوەی دووەمدا، یاریزان ئانوس فاتی لە خولەکی ۷٦دا، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد.
له خولەکی ۷۹دا، یاریزان مارک بارترا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ریال بێتیس، تۆمار کرد.
یاریزان خۆردی ئالبا لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی ۹۰+٤دا، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ۲-۱ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٦۹خاڵ و پێگەی خۆی لە ریزبەندی دووەمی لا لیگادا پاراست.
لە بەرامبەریشدا یانەی ریال بێتیس بە ٥٨ خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمدا مایەوە.