بەرلین - AA
یانەی شاڵکە ٠٤ کە پێشەنگی خولی پلە دووی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا ٢)ە، هەفتەیەک بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە، سەرکەوتنی بۆ خولی پلە یەکی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا) مسۆگەر کرد.
لە ٣٣مین هەفتەی بۆندسلیگا ٢دا، یانەی شاڵکە ٠٤ رووبەڕووی یانەی سانت پاولی بووەوە و توانی بە ئەنجامی ٣-٢ بەسەریدا سەربکەوێت.
بەم سەرکەوتنەش یانەی شاڵکە ٠٤ ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٦٢ خاڵ بەرز کردەوە.
لەئێستاشدا هەریەکە لە یانەکانی هامبورگ و دارمشتاد ٩٨، بە ٥٧ خاڵ نزیکترین رکابەری یانەی شاڵکە ٠٤ن.
بەم شێوەیەش ئەو یانەیە بەدەستهێنانی ریزبەندی یەکەمی لەم وەرزەی بۆندسلیگا ٢ مسۆگەر کرد و لە دوای ساڵێک توانی دووبارە بۆ بۆندسلیگا، سەربکەوێت.
دوو یانەی پێشەنگی بۆندسلیگا ٢ بۆ بۆندسلیگا سەردەکەون، هەروەها یانەی سێیەمی بۆندسلیگا ٢ لەگەڵ یانەی ١٦مینی بۆندسلیگا، رووبەڕووی یەک دەبنەوە و هەرکامێکیان سەربکەون ئەوەیان بەشداری بۆندسلیگا دەکات.