ئیستانبوڵ - AA
لە سێیەمین هەفتەی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، یانەی ئەی سی میلان رووبەڕووی یانەی بۆلۆنیا، بووەوە.
یاریزانان رەفائێل لێیاو و ئۆلیڤیە جیرۆ لە خولەکەکانی ٢١ و ٥٨ دا، دوو گۆڵیان بۆ یانەی ئەی سی میلان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ئەو یانەیە کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئەی سی میلان، ژمارەی خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە و پێگەی خۆی وەک پێشەنگی یانە ئیتاڵییەکان پاراست. لە بەرامبەریشدا یانەی بۆلۆنیا لە یەک خاڵدا مایەوە.