Ecenur Çolak,Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
رۆما - AA
له میانی هه‌فته‌ی ٣٠ی یارییه‌كانی سێری ئادا، یانه‌ی یوڤێنتوسی پێشه‌نگی خوله‌كه له یاریگای خۆیدا به ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ له یانه‌ی میلانی برده‌وه.
یوڤی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به خێرایی ده‌ستی بە هێرشبردن كرد و له خوله‌كی هەشتدا، پاوڵۆ دیبالا گۆڵێکی تۆمار کرد. پاشان میلان توانی هاوسه‌نگیی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ یارییه‌كه و له خوله‌كی ٢٨دا، له‌ڕێگه‌ی لیۆناردۆ بۆنوچی گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی یەک بە یەک كۆتایی هات.
یوڤێنتوس له گێمی دووه‌مدا هێرشه‌كانی چڕكرده‌وه و له خوله‌كی ٧٩دا، له‌ڕێگه‌ی خوان كوادرادۆ و له خوله‌كی ٨٧یشدا له‌ڕێگه‌ی سامی خزێرهوه گۆڵی دووه‌م و سێیه‌می تۆمار كرد و به‌وشێوه‌یه‌ش به ئه‌نجامی سێ بە یەک یارییه‌كه‌ی له میلان برده‌وه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یوڤێنتوسی پێشه‌نگ كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده ٧٨ خاڵ و میلانیش به ٥٠ خاڵه‌وه له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییدا مایه‌وه.