Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
لەمیانی یارییەکی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لەیاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی کرد.
یوڤێنتوس توانیبووی لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣-٠ لە بارسێلۆنا بباتەوە.
لەتەواوی یارییەکەدا یانەی بارسێلۆنا سەرەڕای ئەوەی هەموو هەوڵی خۆی خستەگەڕ، بەڵام نەیتوانی هێڵی بەرگریی یانەی یوڤێنتوس تێپەڕێنێت.
یارییەکە بە بێ گۆڵ و بەئەنجامی ٠-٠ کۆتاییهات و بەو شێوەیەش زنجیرەی سەرکەوتنەکانی بارسا لە یاریگای خۆیدا کە بریتی بوو لە ١٥ یاریی، بەکۆتا گەیشت.
بەو جۆرەش، یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خۆی گەیاندە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان.