Sangar Hamad Azeez
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
لە هەفتەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ و لە گرووپی (سی)دا یانەی گەڵەتەسەرای تورکی بە ئەنجامی ٢-١ بە یانەی بەنفیکای پرتوگالی دۆڕا.
دوێنێ سێشەممە یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ بەڕێوەچوو تێیدا هەردوو یانەی گەڵەتەسەرای و بەنفیكا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
لە گێمی یەكەمدا سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانە چەندین هێرشی مەترسیداریان بۆسەر گۆڵی یەكتر برد بەڵام بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی ٥٢دا یاریزانی بەنفیكا جۆناس جۆنالڤیز گۆلی یەكەمی بۆ یانەی بەنفیكا تۆمار كرد.
تەنها شەش خولەك دوای ئەم گۆڵە و لە خولەكی ٥٨دا یاریزانی باڤاری لوكاس پۆدۆلسكی گۆلی بەرامبەری بۆ یانە توركیەكە تۆمار كرد و یاریەكەی هێنایەوە خاڵی سەرەتا.
لە خولەكی ٦٧دا یاریزان ئەندرێس لویس دا سیلڤا گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بەنفیكا تۆمار كرد و بەم شێوەیەش یاریەكە بەبردنەوەی یانە پرتوگالیەكە بەسەر گەڵەتەسەرای كۆتایی هات.