ئیستانبوڵ - AA
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیادا، لازیۆ بە ئەنجامی ٣-٢ لە یوڤێنتوسی بردەوە و جامەکەی بەدەستهێنا.
لە یارییەکەدا کە لە یاریگای ئۆڵۆمپیی رۆما بەڕێوەچوو، هەریەک لە پاڵەوانی خول و جامی ئیتاڵیا لە وەرزی رابردوودا، یوڤێنتوس و یانەی لازیۆ بەرەوڕووی یەکتربوونەوە.
یانەی لازیۆ لە خولەکی ٣٢دا و لە رێگەی لێدانێکی سزاوە کە سیرۆ ئیمۆبیل لێیدا، ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندیی خۆی کردە ١-٠ و هەر ئەو ئەنجامەش بووە ئەنجامی گێمی یەکەم.
لە گێمی دووەمدا، جارێکی دیکە ئیمۆبیل لە رێگەی تۆمارکردنی گۆڵێکەوە، جیاوازییەکەی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە. پاشان لە هەریەک لە خولەکەکانی ٨٥ و ٩٠+١دا پاوڵۆ دیبالا دوو گۆڵی بۆ یانەی یوڤێنتوس تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک.
دواتر لە خولەکی ٩٠+٣دا ئالێساندرۆ مۆرگیا، جارێکی دیکە تۆڕی یانەی یوڤێنتوسی هەژاندەوە و یانەی لازیۆی بە ئەنجامی ٣-٢ کردە براوەی یارییەکە.
بەو ئەنجامەش، یانەی لازیۆ بۆ جاری چوارەم بووە خاوەنی جامی سوپەری وڵاتەکەی.