رۆما- AA
یانەی یوڤێنتوس-ی ئیتاڵی ئاشکرای کرد کە یاریزانی یانەکە لیۆناردۆ بۆنوچی تووشی کۆرۆنا بووە.
یانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بۆنۆچی، دوای گەڕانەوەی لە چادرگەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پشکنینی کۆرۆنای کردوە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە، لە ئێستاشدا ئەو یاریزانە لە ماڵەکەیدا خۆی کەرەنتین کردووە.
یانەی یوڤانتوس، سەر لە بەیانی ئەمڕۆش هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە پشکنینی کۆرۆنا-ی یاریزان مەریح دەمیرال پۆزەتیڤ بووە و لە ئێستادا لە هۆتێلێک-ی شاری تۆرینۆ لەژێر چارەسەردایە.