رۆما - AA
لە بیست و حەوتەمین هەفتەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی یوڤێنتوس بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئیمپۆلی-دا بەدەست هێنا.
یارییەکە کە لە یاریگای کارلۆ کاستێلانی بەڕێوەچوو، یوڤێنتوس کە هەوڵی نزیکبوونەوە دەدات لە لووتکەی لیگەکە، رووبەڕووی ئیمپۆلی بووەوە کە لە ناوەڕاستی ریزبەندی خولەکەدایە.
یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی یوڤێنتوس کۆتایی هات و گۆڵەکانی یوڤێنتوس لەلایەن مۆیس کین (خولەکی ٣٢) و دوشان ڤلاهۆڤیچ (خولەکەکانی ٤٥+٢ و ٦٦) تۆمار کران و گۆڵەکانی یانەی خاوەن یاریگاش "ئیمپۆلی" لەلایەن شیمون ژورکووسکی (خولەکی ٤٠) و ئاندریا لا مانتیا (خولەکی ٧٦) تۆمار کرا.
بەو ئەنجامەش یوڤێنتوس کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٥٠ خاڵ و ریزبەندی چوارەمی گرتووە، ئیمپۆلی-ش بە بەدەستهێنانی ٣١ خاڵ ریزبەندی سێزدەهەمینی گرتووە.
یارییەکانی بیست و حەوتەمین هەفتەی خولی ئیتاڵیا (Serie A)، بۆ بانگەوازی ئاشتیی لە ئۆکراینا، پێنج خولەک درەنگ دەست پێ دەکەن.