Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٥ی سێری ئادا، یوڤێنتوس لە نێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١-٠ لە ئینتەری بردەوە.
یوڤێنتوس کە بە بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆڕانێک لەم وەرزەدا هاتبێت، لە پێشەنگی ریزبەندییدایە، میوانداریی ئینتەری سێیەمی ریزبەندیی کرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە خولەکی ٦٦ی یارییەکەدا یوڤێنتوس توانی بە گۆڵێکی ماریۆ ماندزۆکیج پێشبکەوێت و لەو کاتەی کە لە یارییەکە مابوویەوە، پارێزگاریی لە گۆڵەکە کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی پێهێنا.
یوڤێنتوس بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ ٤٣ خاڵ بەرزکردەوە و ئینتەریش لە ٢٩ خاڵدا مایەوە.