وەرزش

یانەی یوڤێنتوس بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان شکستی هێنا

- یانەی یوڤێنتوس لە هەفتەی ٣١ی خولی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیادا بە ئەنجامی ٤-٢ بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان شکستی هێنا.

Barış Seçkin  | 08.07.2020 - نوێکردنەوە : 09.07.2020
یانەی یوڤێنتوس بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان شکستی هێنا

Roma

رۆما- AA

لە یاریگای سان سیرۆ-ی شاری میلانۆی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان میوانداری یانەی یوڤێنتوس-ی کرد.

نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە دەستپێکی نیوەی دووەم و لە خولەکی ٤٧ دا، یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، ئەیدریەن رۆبیۆت یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

دوای ئەویش ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی ٥٣دا، گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.

لە خولەکی ٦٢دا، یاریزانی یانەی ئەی سی میلان، زێلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بوو بە ٢-١.

یاریزانی هەمان یانە فڕانک کێسی گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

دوای تەنها یەک خولەک یاریزان رافائێل لێیۆ گۆڵی سێیەمەی بۆ یانەی ئەی سی میلان تۆمار کرد.

لە خولەکی ٨٠دا یاریزان ئێنتی رابیج گۆڵی چوارەم و کۆتایی بۆ یانەی ئەی سی میلان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٢ لە بەرژەوەنی یانەکەی کۆتایی هات.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسیی کۆرۆناوە، یانەی ئەی سی میلان لە کۆی پێنج یاری چواریانی بردووەتەوە، بە ئەنجامی ٤-٢ی ئەم یارییەش خاڵەکانی بۆ ٤٩ خاڵ بەرزبووە و گەیشتە ریزبەندی پێنجەمی یانە پلەیەکەکانی ئیتاڵیا.

لە بەرامبەردا یانەی یوڤێنتوس بەردەوامە لە پاراستنی ریزبەندی یەکەمی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیا و سەرەڕای شکستی لەم یارییەدا، بەڵام تا ئێستا ٧٩ خاڵی تۆمار کردوە.

شکستهێنانی یانەی یوڤێنتوس بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان بووە چوارەم شکستی ئەو یانەیە لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın