Şenhan Bolelli
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
مەدرید - AA
لە هەفتەی ٣٥ی لا لیگادا، یانەی بارسێلۆنا و یانەی ئیسپانیۆل رووبەڕووی یەک بوونەوە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٦دا، یاریزان لویس سوارێز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد.
لە خولەکی ٥٠دا، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، ئانسو فاتی و لە خولەکی ٥٤دا، یاریزانی یانەی ئیسپانیۆل، پۆڵ لۆزانۆ بە کارتی سوور کرانە دەرەوە و هەردوو یانە بە ١٠ یاریزان بەردەوام بوون و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٧٦ خاڵ بەرز کردەوە و تەنها یەک خاڵ لە دوای یانەی ریال مەدریدەوەیە و لە ریزبەندی دووەمدایە.
لە بەرامبەردا یانەی ئیسپانیۆل، تەنها لە ٢٤ خاڵدا مایەوە و کرایە دەرەوەی لا لیگا.
یاریزانی ئۆرۆگوایی، لویس سوارێز لە دوای هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و سێزار رۆدریگەز لە ریزبەندی سێیەمی یاریزانە گۆڵکارەکانی یانەی بارسێلۆنادایە و تا ئێستا ١٩٥ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.