Madrid
مەدرید - AA
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەرامبەر یەک ملیار یورۆدا، گرێبەستی لەگەڵ یاریزان ئانسو فاتی تەمەن ١٨ ساڵ نوێ کردەوە.
لەو بارەیەشەوە یانەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ە.
ئانسو فاتی لە دایکبووی وڵاتی گینیا-بیساوە و رەگەزنامەی ئیسپانیشی هەیە، ماوەی سێ وەرزە یاریی بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات.
ناوبراو ساڵی ٢٠١٩ کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو بەشداری یەکەم یاریی بارسێلۆنا کرد و بووە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
واش دەردەکەوێت کە یەکێک بێت لەو یاریزانە ئیسپانییانەی ئایندەیەکی گەشیان لە تۆپی پێدا هەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن