Barış Seçkin,Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
رۆما- AA
یانەی میلانی ئیتاڵی کۆتایی بە ئەرکی راهێنەری یانەکە، ڤینسێنزۆ مۆنتێلا هێنا.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە هەژماری یانەی میلان لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کۆتایی بە کارکردنی ڤینسێنزۆ مۆنتێلا لە میلان هێنراوە و جێنارۆ گاتوزۆ کراوەتە راهێنەری نوێی یانەکە.
یانەی میلانی ئیتاڵی لە کۆتایی هەفتەی ١٤یەمی خولی ئەو وڵاتەدا بە کۆکردنەوەی ٢٠ خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.
لە دوایین یارییدا لەگەڵ تۆرینۆ، بێ ئەوەی هیچ لایەکیان گۆڵ تۆماربکەن بەرامبەر ببوون.
ڤینسێنزۆ مۆنتێلا لە حوزەیرانی ٢٠١٦دا ببووە راهێنەری یانەی میلان.