Sangar Hamad Azeez
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەستێرەی یانەکەیان، لیۆنەل میسی رازیبووە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢١.
هەرچەنە لە روونکردنەوەکە وردەکاری لەبارەی شایستەی دارایی و مەرجی شکاندن ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی میسی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.
میسی کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکە کرد یەکەم یاری فەرمی خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵی ئەنجام دا و لەو کاتەشەوە ٦٠٢ یاریی ئەنجامداوە، ٥٢٣ گۆڵی تۆمارکردووە و ٣٠ نازناوی جیاوازی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.