Sangar Hamad Azeez
21 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانەی بێشکتاشی تورکی بە یەکسان بوونی بەرامبەر بە یانەی پۆرتۆی پڕتوگالی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
یارییەکە کە لە یاریگای فۆدافۆن پارک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو و تیایدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش ئامادەبوو، بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا بە کۆتا هات.
سەرەتا یانەی میوان لە خولەکی ٢٩ لە رێگەی یاریزان فیلیپی ئاگوستۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام ١٢ خولەک دوای ئەم گۆڵە یاریزان، ئاندێرسۆن تالیسکا ئەنجامەکەی بۆ یانە تورکییەکە یەکسانکردەوە و یارییەکە بەیەکسانبوون بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی بێشکتاش لە پێشەنگی کۆمەڵەی حەوتەم دێت بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە قۆناغی شازدەی پاڵەوانێتییەکە.