Doga Kirmizioglu,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
خه‌ڵاتی یاریزانی ساڵ له سوید كه له ماوه‌ی 10 وه‌رزی كۆتاییدا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌ده‌ستیهێناوه، ئه‌مساڵ به‌ر كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی میللی ئه‌ندرێس گرانكفیست كه‌وت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی سویده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌ندرێس گرانكفیستی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به باشترین یاریزانی ساڵی 2017 هه‌ڵبژێردراوه.
ئیبراهیمۆڤیچ به‌هۆی پێكانیوه نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له یاریگاكان دووركه‌وته‌وه، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ئه‌و نازناوه‌ی كه له ماوه‌ی 10 وه‌رزی كۆتاییدا یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ده‌ستی ده‌هێنا.