Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە هەفتەی ١٤یەمی پرێمیەر لیگدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی واتفۆردی بردەوە و سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی دەستەبەر کرد.
مانچستەر یونایتد بەو بردنەوەیە ٣٢ خاڵی دەستەبەر کرد و لە پلەی دووەمی ریزبەندییدا لەدوای یانەی مانچستەر سیتی-یەوە دێت.
هاوکات تۆتنهام کە لە هەوڵی ئەوەدایە لە پلەکانی سەرەوەی ریزبەندیی دوورنەکەوێتەوە. لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٢-١ بە یانەی لێستەر سیتی دۆڕا.
لێستەر سیتی دوای سێ یاریی بردنەوەی تۆمار کرد و کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٧ خاڵ. تۆتنهمامیش بە ٢٤ خاڵەوە نەیتوانیوە لە سێ یاریی کۆتاییدا بردنەوە بەدەستبهێنێت.
لە یارییەکانی دیکەی هەمان رۆژدا، رووبەڕووبوونەوەی برایتن و هۆڤ ئاڵبیۆن لەگەڵ کریستاڵ پاڵاسدا بە بێ گۆڵ و یاریی نێوان وێست برۆمیچ و نیوکاسڵ یونایتد بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان، یەکسانبوون.