Sangar Hamad Azeez
11 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
بە بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی سامپدۆریا به ئه‌نجامی ٣-٢ گۆڵ. یانه‌ی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نازناوی جامی خوان گامبه‌ری دۆستانه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
گۆڵه‌كانی بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی ١٦، ٢١، ٣٤ دا لە رێگەی یاریزانان لویس سوارێز گۆڵێک لیۆنێل مێسی دوو گۆڵ تۆمار کران و هه‌روه‌ها گۆڵه‌كانی سامپدۆریای ئیتاڵی لە خولەکەکانی ٢٣، ٧٧ دا لە رێگەی یاریزانان لویس مۆریێل و ئانتی بۆدیمێر تۆمارکران.
جامی گامبه‌ر ساڵانه له‌لایه‌ن یانه‌ی بەرشەلۆنە رێكده‌خرێت بۆ یادی خوان گامبه‌ری دامه‌زرێنه‌ری یانه‌كه و هه‌ر جاره‌ی یانه‌یه‌ك داوه‌ت ده‌كرێت.
بەرشەلۆنە ٥١ ساڵه یاریی جامی گامبه‌ر رێكده‌خات و ٣٩ جار نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه و ١٢ جاریش دۆڕاوه.