Fatih Çakmak
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
یاریزانی تورک، موراد بۆستانجی لە پاڵەوانێتی ئەمساڵی رالی-دا لە یاریزانەوە بووە راهێنەری تیمی "کاستڕۆڵ فۆرد" .
موراد بۆستانجی لەبارەی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی رالی لە تورکیا رایگەیاند "لە سەرەتاوە تا کۆتایی رکابەرییەکی باش بوو بۆ ئێمە و سەرکەوتنی باشمان بەدەستهێنا. بەتایبەت لەمساڵدا شۆفێرە گەنجەکانمان لەسەر ئاستی ئەورووپا و لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەکی بەهێزتر بەشداری پاڵەوانێتییەکانیان کردووە. ئامانجمانە لەمساڵدا تورکیا بگەیەنینە لووتکە".
جێی ئاماژەیە تیمی "کاستڕۆڵ فۆرد" تا ئێستا توانیویەتی لەڕێی وەرزشەوانە گەنجەکانییەوە خاڵێکی زۆر کۆبکاتەوە.