سبەی یاری نێوان شورتە و ئیستیقلال لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- بەھۆی دۆخی ئەمنیی عێراقەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاریداوە لەچوارچێوەی یارییەکانی چوونی پاڵەوانییەتی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی لە ھەولێر میوانداریی یانەی ئیستیقلالی ئێران بکات.
Arbil
هەولێر - AA
بەھۆی دۆخی ئەمنیی عێراقەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاریداوە لەچوارچێوەی یارییەکانی چوونی پاڵەوانییەتی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی لە ھەولێر میوانداریی یانەی ئیستیقلالی ئێران بکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، راهێنەری یانەی شورتەی عێراقی، ئەلیکسەندەر ئیلیش رایگەیاند کە سبەی دووشەممە کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەک لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری لە هەولێر، میوانداریی یانەی ئیستیقلالی ئێرانی دەکەن.
دواتر راهێنەری یانەی وەرزشی ئیستیقلال، فەرهاد مەجیدی و کاپیتانی یانەکە وریا غەفوری خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەولێر دەکەن و داوایان لە هەودارانییان کرد کە سبەی کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەک لە یاریگای نێودەوڵەتی هەولێر ئامادەبن بۆ هاندانی یاریزانانیان.
راهێنەری یانەی وەرزشی ئیستیقلال، فەرهاد مەجیدی راشیگەیاند کە پێکانی چوار یاریزانیان هیچ کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی یاریەکە ناکات و جەختی لەوەشکردەوە کە یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەردوولا بەشێوەیەکی رێک بەڕێوەدەچێت.
ئێوارەی دوێنێ، تیمی ئیستیقلال لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەولێر و بڕیارە سبەی دووشەممە کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەک لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری لەگەڵ یانەی شورتەی عێراق رووبەڕووی یەکترببنەوە.