Baghdad
بەغدا - AA
راهێنەری بەناوبانگی تۆپێ پێی عێراق، عەلی هادی، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گیانی لەدەستدا.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، عەدنان دەرجال رایگەیاند، راهێنەر و یاریزانی پێشووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، عەلی هادی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گیانی لەدەستدا.
عەدنان دەرجال لە راگەیەنراوێکدا بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکای کۆچکردوو و ناوەندی وەرزشیی لە عێراق کردووە.
عەلی هادی، دوای ئەوەی رۆژی چواری حوزەیران ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچوو، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستیی لە نەخۆشخانە خەوێنرا.
عەلی هادی کە تەمەنی ٥٣ ساڵ بوو، یەکێک بوو لە راهێنەرە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ و پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بووە، هەروەها راهێنەری چەندین یانەی کردووە لە خولە نایابەکانی عێراقدا.
تاوەکو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٦٧٥ حاڵەت، لەنێویاندا ٤٥٧ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٥٦٨ نەخۆشیش دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.