یانەی بایەرن میونخ بووە پاڵەوانی بوندسلیگا
- یانەی بایەرن میونخ دوابەدوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی ڤێردەربرێمەن بووە پاڵەوانی بوندسلیگا.
Berlin
بەرلین - AA
یانەی بایەرن میونخ لە ٣٢مین هەفتەی بوندسلیگادا لە یاریگای ڤێسەر بووە میوانی یانەی ڤێردەربرێمەن.
لە خولەکی ٤٣ی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی بایەرن میونخ، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی بایەرن میونخ بووە براوەی یارییەکە.
ئەم سەرکەوتنەش خاڵەکانی یانەکەی گەیاندە، ٧٦ خاڵ و بۆ جاری هەشتەم یەک لەدوای یەک و بۆ جاری ٣٠یەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
لە لایەکی دیکەشەوە یانەی پادێربۆن بە ئەنجامی ١-٠ بەرامبەر یانەی یونیەن بەرلین شکستی هێنا.
بەم شێوەیە پادێربۆن بە تۆمارکردنی ٢٠ خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی پاڵەوانێتی بوندسلیگا مایەوە.