Berlin
بەرلین - AA
لە خولی یانە پلە یەکەمەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا)دا، یانەی بایەرن میونخ لە یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموند کرد و بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەرامبەربە دوو گۆڵ، یارییەکەی لێ بردەوە.
بایەرن میونخ لە هەفتەی ٢٤هەمینی بۆندسلیگادا لە یاریگای ئالیاندس، میوانداری بۆرووسیا دۆرتموند-ی کرد.
لە یارییەکەدا یانەی بایەرن میونخ لە رێگەی ئێرلینگ هالاند لە خولەکەکانی دوو و نۆدا، دوو گۆڵی تۆمارکرد. لە هەمان گێمدا بۆرووسیا دۆرتموند لە خولەکەکانی ٢٦ و ٤٤دا، دوو گۆڵی لە رێگەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی-یەوە تۆمارکرد، کە گۆڵی دووەمیان بە لێدانی سزا تۆمارکرا، بەو ئەنجامەش نیوەی یەکەمی یارییەکە ٢-٢ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
گێمی دووەمی یارییەکە بە ململانێیەکی زۆر تێپەڕی و تیایدا لیۆن گۆرێچکا لە خولەکی ٨٨دا و لێڤاندۆڤسکی لە خولەکی ٩٠دا، گۆڵی سێیەم و چوارەمیان بۆ بایەرن میونخ تۆمارکرد و یارییەکەش بە سەرکەوتنی بایەرن میونخ بە چوار گۆڵ و دوو گۆڵ بۆ بۆرووسیا دۆرتموند کۆتایی هات.
بەو سەرکەوتنە، یانەی بایەرن میونخ کۆی خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ٥٥ خاڵ و بە دوو خاڵ پێش یانەی لیپزیک کەوت و رابەرایەتی خولەکەی گرتە دەست.
بۆرووسیا دۆرتموند، خاڵەکانی لە ٣٩دا مایەوە و ریزبەندی شەشەمی گرتووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن