تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

تۆپی پێ.. یانەی بارسێلۆنا گەیشتە قۆناغی کۆتایی جامی شا

لە یاری نیوەی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی سێڤیلیا بووەوە.

Şenhan Bolelli  | 05.03.2021 - نوێکردنەوە : 07.03.2021
تۆپی پێ.. یانەی بارسێلۆنا گەیشتە قۆناغی کۆتایی جامی شا

Madrid

مەدرید- AA

لە یاری نیوەی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی سێڤیلیا بووەوە.

لە خولەکی ١٢ی یارییەکەدا، یاریزان عوسمان دەمبەلە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٩٠+٤دا، یاریزان جیرارد پێکە گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد، راستەوخۆ بەدوای ئەودا و لە خولەکی ٩٠+٥دا، یاریزان مارتین برێیزوەیت گۆڵی سێیەم و کۆتایی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.

یانەی بارسێلۆنا لە میانی یارییەکانی جامی شا، زۆرترین بردنەوەی تۆمار کردووە کە ٣٠ بردنەوەیە، هەروەها زۆرترین جاریش کە ٤١ جارە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی جامەکە.

یانەی رکابەری بارسێلۆنا بۆ خولی کۆتایی جامی شا، براوەی یاری ئەمشەوی نێوان لێڤانتی و ئەتلەتیکۆ بیلباو دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın