Bilal Acar
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2021
لەندەن - AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی یانە نایابەکانی ئینگلتەرادا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)، یانەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر یانەی کریستاڵ پالاس یاریی کرد و هەردوولا بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ یەکسان بوون.
لە ٢٦هەمین هەفتەی یارییەکانی پرێمیەر لیگدا، مانچستەر یونایتد لە یاریگای سیلهێرست بووە میوانی کریستاڵ پالاس.
یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ تەواوبوو.
یانەی مانچستەر یونایتد کە ئەوە ١٤هەمین یارییە لەم وەرزەدا ئەنجامی دەدات، تا ئێستا رووبەڕووی شکست نەبووەتەوە، بەو ئەنجامەش خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ٥١ خاڵ و کریستاڵ پالاس-یش خاڵەکانی گەیشتە ٣٠ خاڵ.