وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

پرێمیەر لیگ.. مانچێستەر سیتی بۆ ١٥مین جار لەسەر یەک سەرکەوتنی تۆمار کرد

بەو سەرکەوتنەی بەسەر یانەی وۆلڤەرهامپتۆن-دا تۆماریکرد، یانەی مانچێستەر سیتی کۆی خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ٦٥ خاڵ.

Bilal Acar  | 03.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
پرێمیەر لیگ.. مانچێستەر سیتی بۆ ١٥مین جار لەسەر یەک سەرکەوتنی تۆمار کرد

London, City of

لەندەن - AA

یانەی مانچێستەر سیتی بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە یاریگای خۆیدا بەسەر یانەی وۆلڤەرهامپتۆن-دا سەرکەوت.

لە هەفتەی ٢٦هەمینی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی وۆلڤەرهامپتۆن-ی کرد.

لە خولەکی ١٥دا یاریزانی وۆلڤەرهامپتۆن، لیندەر دیندۆنکەر بەهەڵە گۆڵێکی لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی لە یانەکەی خۆی تۆمار کرد، نیوەی یەکەمی یاریەکەش بەو ئەنجامە تەواوبوو.

یانەی میوان وۆلڤەرهامپتۆن لە خولەکی ٦١دا لە رێگەی کۆنۆر کۆدی-ەوە گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

پاشان مانچێستەر سیتی لە خولەکەکانی ٨٠، ٩٠ و ٩٢دا لە رێگەی پێپ گواردیۆلا، و گابرێل جیسس و ریاز مەزهەر-ەوە سێ گۆڵی دیکەی تۆمار کرد و یارییەکەی چوار بە یەک گۆڵ بردەوە.

یانەی مانچێستەر سیتی کە بەو ئەنجامە ئەوە ١٥ هەمین جارە لەسەر یەک لە پرێمیەر لیگدا سەرکەوتن تۆمار دەکات، خاڵەکانی بەرزبووەتەوە بۆ ٦٥ خاڵ، یانەی وۆلڤەرهامپتۆن-یش خاڵەکانی لە ٣٤دا ماوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın