Sangar Hamad Azeez
09 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
مەدرید - AA
یانەی بارسێلۆنا بە بردنەوەی لە یانەی ڤالانسیا خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی رووبەڕووی یانەی ڤالانسیا بووەوە.
لە یارییەکەدا یانە کەتەلۆنییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە.
گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی ٤٩ و ٨٢ لەلایەن یاریزانان فلیپ کۆتینهۆ و لویس سوارێزەوە تۆمار کران.
بەم ئەنجامەش بە کۆی یاری چون و هاتن یانەی بارسێلۆنا بە ٣-٠ سەرکەوت و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامەکە.