Hüseyin Burak Demirer,Muhammet Ali Kemal
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لەیاریی گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەگۆڵێک بۆ هەرلایەکیان بەرامبەر بوون، یانە کەتەلۆنییەکە توانی خۆی بگەیەنێتە یاریی کۆتایی جامەکە چونکە لە یاریی رۆیشتندا بەئەنجامی 2-1 لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردبوویەوە.
بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا لە یاریگای نوکامپ بەیەک گەیشتن.
دوای ئەوەی سوارێز لە خولەکی 90دا کارتێکی سووری وەرگرت، یانە کەتەلۆنییەکە بە 9 یاریزانەوە درێژەی بەیارییکردن دا. ئەگەرچی لەماوەی 5 خولەکی زیادکراوی یارییەکەدا یانەکەی پایتەخت هێرشی زۆری کردە سەر گۆڵی بەرشەلۆنە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات، ئەنجامی یارییەکە بەگۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.
بەرشەلۆنە لەبەر ئەوەی یاریی رۆیشتنی لە یاریگای ئەتلەتیکۆدا بەئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بەیەک گۆڵ بردبوویەوە، توانی خۆی بگەیەنێتە رکابەرییەکانی نیوەی کۆتایی جامەکە.
بڕیارە بەرشەلۆنە لە یاریی نیوەی کۆتاییدا بەرەوڕووی براوەی دوو یاریی رۆیشتن و هاتنی نێوان سێڵتا فیگۆ-ئالاڤێس ببێتەوە کە رۆژی 27ی ئایاری داهاتوو ئەنجامدەدرێت.