Rewa Mahmut Hasan
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
ئەنقەرە -AA
لە پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ٢٠١٧دا، میسرو کامیرون رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بەبردنەوەی کامیرون ٢-١ کۆتاییهات.
یارییەکە لە یاریگای ئانگۆندجی شاری لیبەرەبیلەی پایتەختی گابۆن بەرێوەچوو.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی میسر یارییەکی باشیان کرد و لە خولەکی 22دا، محەمەد نینی یاریزانی یانەی ئارسناڵ ئینگلیزی تۆڕی گۆڵی کامیرونی هەژاند و ئەو تایمە بەپێشکەوتنی میسر کۆتاییهات.
بەڵام لە تایمی دووەمدا یاریزانانی میسر هیچیان پێ نەکرا و کامیرونییەکان دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە ریگای نیکۆلاس نکۆلۆ و فانسۆن ئەبوبەکرەوە لە خولەکەکانی 59 و 88دا، تۆمار کرد و کامیرونیان کردە پاڵەوانی جامەکە.
بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی کامیرون کۆی نازناوەکانی ئەفریقای گەیاندە پێنج نازناو و میسر بەحەوت نازناو لە پێشەنگی هەڵبژاردەکانە.