Rewa Mahmut Hasan
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئیستانبوڵ-AA
ئیدارەی ئەمریکا قەدەغەی ڤیزەی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ ئەو وەرزشوانانە هەڵگرت کە بڕیارە بەشداری بکەن لە جامی جیهانی تیرهاوێژاندا لە شاری لاس ڤێگاس.
سەرۆکی یەکێتی تیرهاوێژانی ئێران، محەمەد عەلی شوجاعی لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی ڤیزەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی و ٦ وڵاتی تر قەدەغە کرابوو، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی تیرهاوێژان کە لە لاس ڤێگاس بەڕێوەدەچێت، ڤیزە دەدرێتە وەرزشوانانی ئێرانی.
محەمەد عەلی شوجاعی ئاماژەی بەوەداوە کە ٣ رۆژ پێش دەستپێکردنی جامەکە ڤیزەکان دراوە بەوەرزشوانە ئێرانییەکان و گوتی: "بەهۆی ئەوەی ڤیزاکە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەرمینیا درەنگ دراوە بەوەرزشوانەکان، ناتوانن بەشداری بکەن لە پێشبرکێکەدا".
لای خۆیەوە حکوومەتی ئێران ڤیزەی نەدا بەژمارەیەک وەرزشوانی ئەمریکی کە بەنیاز بوون بەشداربن لە پاڵەوانیەتی زۆرانبازی کە بڕیارە لە شاری کرماشان بەڕێوەبچێت.