Hasan Esen,Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
مه‌درید - AA
له 23یه‌مین هه‌فته‌ی لا لیگادا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ناو یاریگای خۆیدا، بە پێنج گۆڵ به‌رامبەر بە دوو گۆڵ له یانەی ریال سۆسیدادی برده‌وه.
له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا كه له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌چوو، ریال مەدرید به گۆڵێكی لوكاس ڤاسكێس پێشكه‌وت.
ئه‌ستێره‌ی ریال مەدرید، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی له خوله‌كی 27دا، گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و له خوله‌كی 34یشدا، تۆنی كرۆس گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و جیاوازییه‌كه‌ی بۆ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌رزكرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 37دا، كریستیانۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 74دا، جۆن باتیستا گۆڵێكی بۆ یانه‌ی ریال سۆسیداد تۆمار كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 80دا، به وه‌ڵامێكی توندی كریستیانۆ كه هاتریكی خۆی و گۆڵی پێنجه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، ئه‌نجامه‌كه بوو به پێنج گۆڵ به‌رامبەر بە یەک گۆڵ.
له خوله‌كی 83دا، یاریزانی ریال سۆسیداد، ئاسیهر ئیلارامێندی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و یارییه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبەر بە دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی خۆی گه‌یانده 42 خاڵ و ریال سۆسیدادیش له 26 خاڵدا مایه‌وه.