Yunus Kaymaz,Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی پێشه‌نگی پرێمیه‌ر لیگ له هه‌فته‌ی 27ی خولەکەدا، له‌نێو یاریگای خۆیدا، بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ له لیسته‌ر سیتی برده‌وه.
یارییه‌كه له‌نێو یاریگای ئیتیحاد به‌ڕێوه‌چوو و له گێمی یه‌كه‌مدا، ره‌حیم ستێرلین و جه‌یمی ڤاردی هه‌ریه‌كه و به گۆڵێك ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان كرده بە یەک گۆڵ بەرامبەر به یەک گۆڵ بۆ هەردوو یانەکە.
له گێمی دووه‌مدا، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتین، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به ته‌نها خۆی چوار گۆلی بۆ مانچسته‌ر سیتی تۆمار كرد و یارییه‌كه بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە بەرژەوەندی مانچسته‌ر سیتی كۆتایی هات.
سێ گۆڵی یه‌كه‌می مانچسته‌ر، به ئه‌سیستی یاریزانی به‌لجیكی كیڤن دی بروین تۆماركران.
به‌م بردنه‌وه‌یه، مانچسته‌ر سیتی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده، 72 خاڵ و لیسته‌ر سیتی له 35 خاڵدا مایه‌وه.