Emre Doğan,Mohammed Baqi Hussein
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
له یه‌كه‌م یاریی پریمه‌ر لیگی 2017-2018ی ئینگلته‌ره‌دا یانه‌ی ئارسیناڵ میوانداریی لیسته‌ر سیتیی كرد و 4 به 3 لێی برده‌وه.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له یاریگای ئهمیرهیتسی له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو و له خوله‌كی دووه‌مدا یاریزانی ئارسیناڵ كه تازه بۆندی له‌گه‌ڵدا واژۆكراوه ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێت گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد. هه‌روه‌ها له خوله‌كی دووه‌می زیادكراوی گێمی یه‌كه‌مدا دانی وێڵبێك، خوله‌كی 83 ئارۆن رامسی و له خوله‌كی 85دا ئۆلیڤیێر جیرۆد گۆڵی دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌میان بۆ ئارسیناڵ تۆماركرد.
گۆڵه‌كانی لیسته‌ر سیتیش له خوله‌كی پێنجه‌مدا شینجی ئۆكازاكی و لە خوله‌كی 29 و 56دا جه‌یمی ڤاردی تۆماری كردن.