ئیستانبوڵ- AA
یەکێتی تۆپی پێی تورکیا رایگەیاند کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، یەکەم گەڕی یارییەکانی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەبێ جەماوەر ئەنجامدەدرێت.
یەکێتی تۆپی پێی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بە لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی دەزگای زانستی تورکیا کە رۆژی دووی ئەیلوول لەلایەن وەزیری تەندروستیی، فەخرەدین کۆجا بۆ رای گشتی خرایەڕوو، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، یەکەم گەڕی یارییەکانی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەبێ جەماوەر ئەنجامدەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێتی تۆپی پێی تورکیا لە ٢٥ی ئابدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و بە ئامادەبوونی سەدا ٣٠ی جەماوەر، یارییەکان بەڕێوەدەچن.