Duygu Yener
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
پشکنینی سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی ئاک پارتی لە بازنەی ئیزمیر، بینالی یڵدرم بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پۆزەتیڤ دەرچوو.
بینالی یڵدرم لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەوەی هەستی کردووە کە جەستەی ماندووە، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی سەمیحە یڵدرم سەردانی نەخۆشخانەی شاری ئەنقەرەیان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، بینالی یڵدرم باسی لەوە کرد کە ئەنجامی پشکنینیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە و رایگەیاندووە ''رەوشمان باشە، هیچ دۆخێکی نەرێنییمان نییە. پزیشکەکانمان بە گونجاویان زانی لە ماڵەوە ماوەکە بەسەربەرین''.