Sarp Özer
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئه‌سكیشه‌هیر – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: ''هەیە لە هەزاران کیلۆمەترەوە هاتووە خۆی دەسەپێنێت، رۆڵی فریشتەی پارێز دەگێڕێت. ئه‌و شتانه قابیلی قبوڵ نین، ئەوانە دێن و وەک هاتوون دەشڕۆن''.
خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی یه‌كخراوی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی بنكه‌كه‌وه زانیاری پێ درا.
له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكیشدا ئاكار جه‌ختی له‌سه‌ر رێزگرتنی توركیا كرده‌وه له یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كڕیزی سیاسیی وڵاتانی هاوسێی و گوتی: "به‌ڵام پێویسته هه‌موو كه‌سێك باش بزانێت له یه‌ك تۆزقاڵ مافی خۆمان خۆش نابین و چاوی لێ ناپۆشین. هەیە لە هەزاران کیلۆمەترەوە هاتووە خۆی دەسەپێنێت، رۆڵی فریشتەی پارێز دەگێڕێت. ئه‌و شتانه قابیلی قبوڵ نین، ئەوانە دێن و وەک هاتوون دەشڕۆن''.
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی، یاسای ده‌ریا، بڕیاره‌كانی دادگا و په‌یوه‌ندیی باشی هاوسێیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و گوتی: "یۆنان به گوتنی ئه‌وه‌ی كه فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتگیری ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی نالۆژیكیانه و ناعهقڵانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر حه‌قه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیش له خۆت كۆ بكه‌یته‌وه كه‌س ناتوانێت ده‌نگۆ نالۆژیكییهكانتان به ئێمه بسه‌لمێنێت. كه‌س ناتوانێت راستییه‌كان بگۆڕێت. قوبرس دۆزی ره‌وای ئێمه‌یه، وه‌ك چۆن له ١٩٧٤ مافی خوشك و براكانمان له‌وێ پاراست، به هه‌مان تێگه‌یشتنه‌وه له ٢٠٢٠یش مافه‌كانیان ده‌پارێزین".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یۆنان به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزانه‌وه ١٦ دوورگه‌ی پڕ چه‌ك كردووه، گوتی: "له‌مه‌ودوا ناتوانێت شتی ئاوا بكات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌یش توركیا له‌گه‌ڵ دیالۆگ بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون نییه ئه‌وه‌یه وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا كه وڵاتی دڵنیاییده‌ر نییه و له رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا نییه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش نییه به چ مافێك دێته ناوچه‌كه؟ ئه‌گه‌ر له خۆته‌وه هاتوویی و ده‌ڵێی 'من قاره‌مانم'، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه. ئێمه له‌گه‌ڵ گرژیی و خۆگیفكردنهوه نین. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا به باوه‌ڕ، زانست لۆژیك، زانست، ماف و یاسا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزین. كه‌سیش ناتوانێت رێگه له‌وه بگرێت. پێویسته وڵاتانی سێیه‌م له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه ته‌نها به‌م شێوه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار گوتیشی: ''ئەگەر ئێوە گەمارۆی چەکی سەر قوبرسی باشوور هەڵگرن و بەوشێوەیە هاوسەنگییەکان تێکبدەن، ئەوا ئەمە پێکدادانی لێ دەکەوێتەوە نەوەک ئاشتیی فەراهەم بکات، بێچارەیی دروست دەکات نەوەک چارەسەر''.