Sarp Özer
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌كی كردووه، هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واوه. كه كات و شوێنی هات له منبج و خۆرهه‌ڵاتی فورات چالاكی و ئه‌ركه پێویسته‌كان بهجێدهگهیهندرێن".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كدا كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز به‌شداربوون، ئاكار گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئاكار گوتی: "مههمهتچییەك به ئارامی و له‌سه‌رخۆ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و هاندان و ئاژاوه‌گێڕیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌مان و ئه‌و یارییه‌یان تێكدا كه په‌كه‌كه ناپاكانه هه‌وڵیدا نمایشی بكات. كاردانه‌وه‌ی گشتگیر و رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ولێر له‌كاتی خۆیدا له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی لێكراوه"
گوتیشی: "هه‌ندێك ناپاك رووداوه‌كان به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، باسی كورد و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن و ناونیشانی هه‌ڵه ده‌ده‌ن. تاكه ئامانجی توركیا تیرۆریستانه. هه‌رگیز ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ برایانی عه‌ره‌ب و كورددا. شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ش روونادات. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و برا كوردانه‌شی له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌ژین وه‌ك گۆشت و نینۆك واین. ئه‌م جوگرافیا و نانه به‌ش ده‌كه‌ین. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ئه‌وانه فیتنه‌یه. تاكه ئامانجی سوپای توركیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه تیرۆریستانه. له‌ئێستادا منبج و خۆرهه‌ڵاتی فورات له به‌رده‌مماندان. له‌و باره‌یه‌وه دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار درێژه‌ی هه‌یه. سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌كی كردووه، هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واوه. كه كات و شوێنی هات له منبج و خۆرهه‌ڵاتی فورات چالاكی و ئه‌ركه پێویسته‌كان بهجێدهگهیهندرێن. پێویسته هه‌رچی زووه منبج چۆڵ بكرێت. داوا ده‌كه‌ین و چاو‌دێر ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌په‌گه كه هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ل په‌كه‌كه به‌خێرایی ئه‌وێ جێبهێڵێت و ئه‌و چەكه قورسانه‌ی پێیاندراوه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه و ببرێنه‌وه و ئیداری منبج كه له‌سه‌دا 90ی عه‌ره‌به بۆ منبجییهكان جێبهێڵدرێت، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ین كه له‌و باره‌یه‌وه دراوه".