Sarp Özer,1 23
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
هه‌كاری – AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی تیرۆر له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند: "هێزه سه‌ربازییه‌كانمان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كردووه و به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كان. پلانه‌كان داڕێژراون و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون. له قۆناغی داهاتوودا به‌پێی كات و شوێن كاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌په‌گه به‌رامبه‌ر وڵات، سنوور و گه‌له‌كه‌مان كۆتایی پێ ده‌هێندرێت".
خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیای له قه‌زای یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای شرنه‌خ به‌سه‌ركرده‌وه، هەروەها سه‌ردانی كاسبكارانیشی كرد.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات بوونه‌ته شوێنی ئامانجه‌كانی تیرۆر و گوتی: "هێزه سه‌ربازییه‌كانمان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كردووه و به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كان. پلانه‌كان داڕێژراون و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون. له قۆناغی داهاتوودا به‌پێی كات و شوێن كاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌په‌گه به‌رامبه‌ر وڵات، سنوور و گه‌له‌كه‌مان كۆتایی پێ ده‌هێندرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ن ته‌نها و ته‌نها له پێناو هێنانه‌دی ئاسایشی گه‌ل و سنووره‌كانمانه. به هیچ جۆرێك چاومان نه‌بڕیووه‌ته خاكی هیچ وڵاتێك. رێزگرتنی ئێمه له یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كڕیزی سیاسیی سووریا و عێراق بێپایانه. به هۆی ئه‌وه‌ی هاوسێیەكانمان له رهوشێكدان ناتوانن به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه ئێمه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستین".