Sangar Hamad Azeez
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
لە یەکەم یاری هەفتەی دووەمی خولی پریمەرلیگ دا یانەی مانچستەر یونایتد توانی بە دوو گۆڵی خاوێن لە یانەی ساوسهامتۆن بباتەوە.
هەردوو گۆڵی یارییەکەش لە خولەکەکانی ٣٦ و ٥٢ لەلایەن یاریزانی نوێی یانەکە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ-ەوە تۆمار کران.
جێگەی ئاماژەیە زلاتانی تەمەن ٣٤ ساڵ سێهەم یاری فەرمیە لەسەریەک لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەکان گۆڵ تۆمار دەکات و لە ئێستادا بە تۆمار کردنی ٣ گۆڵ لە دوو یاری لە پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ دێت.