Sangar Hamad Azeez
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
زەینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، یاری بە ئینزۆی کوری دەکات.
لەمیانەی یارییەکی دۆستانەدا لەچوارچێوەی یارییەکانی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٥-٣ لە یانەی رێمسی فەڕەنسی بردەوە.
گۆڵەکانی یانەی ریال مەدرید لە خولەکەکانی ١٠، ٣٨، ٤٤ ،٥٩ و ٨٠ لەلایەن یاریزانان ناچۆ، سێرگیۆ رامۆس، مۆڕاتا، خامیس رۆدریگێز و دیاز تۆمارکران.
گۆڵەکانی یانەی رێمسیش لە خولەککانی ٨، ٤٧ و ٧٣ لەلایەن یاریزانان شاڤاریا، ریمی ئودین و گریخۆین کاییەوە تۆمارکران.
لەو یارییە ئامادەکارییەدا کە بەر لە دەستپێکردنی خولی پلە یەکی ئیسپانی ئەنجامدرا، زیدان لە خولەکی ٦٢ەوە ئینزۆی کوری خۆی هێنایە نێو یاریگا لە جێگەی جەیمس رۆدریگێز.