Sangar Hamad Azeez
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
یانەی مانچستەر یونایتد لویس ڤانگالی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دووورخستەوە.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا بریتانییەکان، لویس ڤانگال کە دوای مۆندیالی ٢٠١٤ ئەرکی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی گرتە ئەستۆ، بەهۆی ئەوەی لە دوو وەرزی رابردوودا نەیتوانی لە ئاست چاوەڕوانی دەستەی کارگێری یانەکە بێت، لە ئەرکەکەی دورخرایەوە.
ڤانگال کە پێشوتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئایاکس ئەمستردام ، بەرشەلۆنە و بایرەن میونخ-ی کردووە لە خولە جیاوازەکان توانیوویەتی نازناو بۆ ئەو یانانە بەدەست بهێنێت.
ئەو راهێنەرە لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد پلەی چوارەمی بەدەست هێنا و توانی خۆی بگەیەنێتە چامپیۆنز لیگ، بەڵام لەم ساڵدا نەیتوانی چوار پلەکەی یەکەم بەدەست بهێنێت و بە ٦٦ خاڵ لە پلەی پێنجەم هات.
ئەو راهێنەرە لە دووساڵی ئەرکیدا لەگەڵ مانچستەر توانی جارێک نازناوی جامی فیدراسیۆنی ئینگلتەرا "فا کەپ" بەدەست بهێنێت ئەمیش چەند رۆژێک لەمەو بەربوو کاتێک کە توانی بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی کریستاڵ پاڵاس بباتەوە.
هەر بە گوێرەی مێدیا بریتانییەکان، یانەی مانچسەر پێشوتر لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی رێککەوتووە و چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ بە فەرمی رابگەیەندرێت.