Tayfun Salcı,Rewa Mahmut Hasan
23 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2017
لەندەن AA
پۆلیسی بەریتانیا ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر هۆڵی ئارێنا لە شاری مانچستەر ناوەڕاستی بەریتانیای ئاشکرا کرد.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە هۆڵی ئارێنا لە شاری مانچستەر ناوەڕاستی بەریتانیا روویدا و بووە هۆی گیان لەدەست دانی ٢٢ کەس و بریندار بوونی ٥٩ دیکە، پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەنجامدەری ئەو هێرشەی ئاشکرا کرد کە گەنجێکە بەناوی سەلمان عوبێدی تەمەن ٢٢ ساڵ.
لەگەڵ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە لەلایەن پۆلیسی بەریتانیەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام میدیای ئەو وڵاتە پشتبەستوو بە بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن عوبێدی لەسەردەمی حوکمڕانی سەرۆکی پێشووی لیبیا، موعەمەر قەزافی وەک پەنابەرلە لیبیاوە چووەتە بەریتانیا.
دوێنی دووشەممە لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکەدا کە کرایە سەر هۆڵی ئارێنا بۆ کۆنسێرتەکان، ٢٢ کەس کە ژمارەیەکیان منداڵن، گیانیان لەدەستدا و ٥٩ کەسی دیکەش برینداربوون. پۆلیس ئاماژەی بەوەدابوو کە هێرشبەرەکە لەکاتی تەقینەوەکەدا گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسی بەریتانیا بەتۆمەتی پەیوەندی بە هێرشەکەوە گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵیان دەستگیر کردووە.