Övünç Kutlu,Rewa Mahmut Hasan
23 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2017
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە چوارچێوەی داوای بوودجەی ٢٠١٨ دا پلانی داناوە کە نیوەی ستۆکی نەوتی خاوی ستراتیژی وڵاتەکەی بفرۆشێت.
بەپێی پرۆژە بوودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٨ کە کۆشکی سپی رەوانەی کۆنگرێسی کردووە، پلان دانراوە کە لە ساڵی دارایی ٢٠١٨ کە بڕیارە لە تشرینی یەکەمدا دەست پێبکات لەماوەی ١٠ ساڵدا بەشێوەیەکی قۆناغ بەندی ستۆکی نەوتی وڵاتەکەی بفرۆشێت.
بەو پێیەش لە ساڵی دارایی ٢٠١٨ دا بەبڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و لە ٢٠١٨ -٢٠٢٧ سەرجەم بەبڕی ١٦.٦ ملیار دۆلار داهاتیان بێت.