Sangar Hamad Azeez
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
راهێنەری ئیسپانی پیپ گواردیۆلا کە لەم وەرزەدا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی وەرگرتووە، بە هەمان شێوەی یانەکانی بارسێلۆنا و بایرن میونخ پلانی "تیکی تاکا" پەیڕەودەکات.
یانەی مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا بە سەرکردایەتی گواردیۆلای تەمەن ٤٥ ساڵ لە شەش یاریدا شەش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بە تەنیا لە پێشەنگی ریزبەندی یانەکان دێت.
گواردیۆلەدوای راهێنەری ئیتاڵی کارلۆ ئەنشیلۆتی کە لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠دا لەشەش یاری یەکەمدا لەگەڵ یانەی چێڵسی بردنەوەی تۆمارکرد، دووەم راهێنەرە کە ئەم دەستکەوتە دەستەبەردەکات.
یاریزانانی سیتی لەشەش یاری رابردوودا ١٨ گۆڵیان تۆمارکردووە زۆرتر لە هەموو یانەکانی دیکەی ئینگلتەرا لەپلەی دووەم و سێهەمدا یانەکانی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ دێن بە ١٥ و ١٦ گۆڵ.
یانەی مانچستەر سیتی کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا رووبەرووی یانەی سێڵتیکی سکۆتلەندی دەبێتەوە بە بردنەوەی لەم یارییەدا دەبێتە دووەم یانە لە مێژووی ئینگلتەرادا کە لەخولە باڵاکانی ئەورووپادا لە ١١ یاریدا ١١ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
ئەوەی ماوە بگوترێ گواریۆلا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی، بە بەراورد بەو یانانەی کە راهێنەرایەتی کوردوون کە یانەی بارسێلۆنا و بایرن میونخە، باشترین دەستپێکی هەبووە.