Sangar Hamad Azeez
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، هێرشبەرێکی کۆلۆمبی هێنایە ریزەکانییەوە.
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کە لەمساڵدا بۆندی لەگەڵ راهێنەری ئیسپانی پیپ گواردیۆلا واژوو کردووە و چاوی لە بەدەستهێنانی نازناوەکانە بەردوامە لە پتەوکردنی ریزەکانی.
لەم چوارچیوەشدا یاریزانێکی لاوی کۆلۆمبی بەناوی، مارلۆس مۆرینۆ لە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیاوە هێناوە ریزەکانی.
مانچستەر سیتی بە رابەرایەتی گواردیۆلا لەم وەرزەدا هەریەک لە یاریزانان، لەرۆی سەین، ئیلکای گوندۆغان، نۆلیتۆ، ئۆلێکساندەر ژینکۆ، گابریێل خێسوس، ئارۆن مۆی و مارلۆس مۆرینۆی هێناوەتە ریزەکانی.