Sarmand Hameed
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
ههولێر-AA
حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی ٥٠٠ كارمەندی تەندروستی نوێ دەکاتەوە كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنادا كاردەكەن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئاسۆ حەوێزی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوه لەسەر نوێ كردنەوەی گرێبەستی ٥٠٠ كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنادا كار دەكەن.
ئاسۆ حەوێزی راشیگەیاند، ئەو ٥٠٠ کارمەندەی تەندروستیی کە گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە، لە سەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان کاردەکەن.